PM:12:05:14/01/2026
196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەنمار ئەل حەلی سەرۆکی یانەی ئیتیحاد رایگەیاند ئەگەر میسی رازیی ببێت ڕووبکاتە تیپەکەمان چەند پارەی بوێت پێشکەشی دەکەین.
ئەنمار ئەل حەلی سەرۆکی یانەی یانەی ئیتیحادی سعودی لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ رۆژنامەی ریازییەی وڵاتەکەی وتی کە کاتێک لیۆنێل میسی لە پاریس سان جێرمان بوو ئۆفەرێکم پێشکەشکرد کە برەکەی پێکهاتبوو لە ملیارێک و 400 هەزار یۆرۆ بەڵام رەتیکردەوە.
وتیشی ئەگەر لیۆ بیەوێت پەیوەندی بە تیپەکەمانەوە بکات چەند پاری بوێت پێشکەشی دەکەم و باشترین ژیانی لە سعودییە بۆ دابین دەکەم.
ئەل حەلی جەختی لەوەکردەوە کە پارە بەلایەوە هیچ گرنگ نییە، ئەوەی گرنگە رۆژێک لە رۆژان باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ بەدرێسی ئیتیحاد ببینین، چونکە پۆشینی درێسی ئیتیحاد لەلایەن لیۆنێل میسیەوە خەونی هەموو تاکێکی سعودییە.
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە ئێستا لە یانە ئینتەر میامی ئەمریکی یاریی دەکات و گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو تیپە لە هاوینی ساڵی 2028 کۆتایی پێدێت و لەهەمان کاتدا چەندین جار دڵخۆشی خۆی لە یارییکردن لە ئەمریکا راگەیاندووە.