PM:03:43:24/12/2025
584 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤینیسیۆس شەڕێکی شکستخواردوو لەگەڵ پێرێز
دەکات کە پێشتر رۆناڵدۆ و رامۆسیش هەمان چارەنووسیان هەبووە.
لە چەند مانگی رابردوودا یانەی ریاڵ
مەدرید هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی بەرازیلی داوە بەڵام
ئەو یاریزانە داوای مووچەیەکی زۆر دەکات کە ئەوەش بووەتە رێگر لەبەردەم ئەو بابەتە
و بەرپرسانی یانەی شاهانەش داواکاریەکەیان رەتکردووەتەوە.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی
بڵاویکردووەتەوە، ڤینیسیۆس شەڕێکی شکستخواردوو لەگەڵ فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی
یانەی ریاڵ مەدرید دەکات و بە دڵنیاییەوە ئەم جارەش دەدۆڕێت.
موندۆ ئاماژەی بەوەداوە، پێویستە ئەستێرە بەرازیلیەکە
ئەو راستیە بزانێت کە پێشتریش چەند ئەستێرەیەکیتر بە نمونەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و
سێرجیۆ رامۆس هەمان شەڕیان لەگەڵ پێرێز کردووە و شکستیان هێناوە لەبەرئەوە بە هیچ
شێوەیەک داواکارییەکانی جێبەجێ ناکرێن و تەنانەت یانە ئیسپانیەکە ئامادەن بیفرۆشن
لە هاوینی ساڵی داهاتوودا.
موندۆ دوپاتیکردووەتەوە کە پێرێز کەسێکی
زۆر زیرەک و شارەزایە لەم بوارانەدا و بە دڵنیاییەوە ئامادەنییە خۆی بەرامبەر
ڤینیسیۆس بەدەستەوە بدات، تەنانەت ئێستا دەیەوێت فشار و رەخنەی هاندەران بقۆزێتەوە
تا ئەستێرە بەرازیلیەکە ناچار بکات داواکارییەکانی کەمبکاتەوە یان خۆی بڕیاری
رۆیشتن بدات و ئەو کاتە بەرامبەر بڕە پارەیەکی زۆر بیفرۆشن.
خ . ک