PM:02:20:14/01/2026
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نیکلاس فۆلکرۆگ لە یاریی بەرامبەر کۆمۆ بێبەش
دەبێت بەهۆی پێکانەوە.
بەهۆی پێکانەوە، یانەی میلانی ئیتاڵی لە
تواناکانی هێرشبەرە نوێیەکەی، نیکلاس فۆلکرۆگی ئەڵمانی بێبەش دەبێت کە لە
گواستنەوەکانی زستانی ئەمساڵدا بە خواستن و لە یانەی وێستهام یونایتدی
ئینگلیزییەوە پەیوەندی بە ڕیزەکانی ڕۆسۆنێریەوە کردووە.
فۆلکرۆگ کە تەنها 106 خولەک یاریی بۆ میلانی
کردووە، لە کۆتا یاریی یانەکەی بەرامبەر فیۆرێنتینا تووشی شکاوی لە پەنجەی پێیدا
هاتووە و بەو هۆیەوە ناتوانێت بەشداری یاریی ڕۆژی پێنجشەممە بەرامبەر یانەی کۆمۆ
بکات.
ئەم پێکانە بارگرانییەکی زۆر بۆ ماسیمیلیانۆ
ئەلێگری ڕاهێنەر دروست دەکات، چونکە جگە لە فۆلکرۆگ، یانەکە بەدەست پێکانەکەی
سانتیاگۆ خیمینێزەوە دەناڵێنێت و گومان لە بەشداریکردنی ڕافائیل لیاویش دەکرێت،
ئەمەش هێڵی هێرشبەری میلانی رووبەڕوویقەیرانێکی راستەقینەتەقینەکردووەتەوە.