PM:01:52:13/01/2026
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەلۆنسۆ
بووە دووەم راهێنەر لەمێژووی ریاڵ مەدرید کەپاش یاریی کلاسیکۆ لە پۆستەکەی
دووربخرێتەوە.
پاش
کەمتر لە 24 کاتژمێر لە شکستی یاریی کلاسیکۆ یانەی ریاڵ مەدرید لە راگەیاندرواێکی
فەرمیدا بڵاوییان کردەوە کە چابی ئەلۆنسۆ و تیپەکەیان بە هەماهەنگی هەردوولایان
بڕیاری جیابوونەوەیان داوە.
هەرچەندە
لە راگەیاندراوی تیپەکەدا ئاماژە بەوە نەکراوە کە ئەلۆنسۆ دوورخرابێتەوە، بەڵام
رۆژنامەی ئاس ئەوەی ئاشکراکردووە کە راهێنەرەکە دورخراوەتەوە.
ئاس
ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەلۆنسۆ بووە دووەم راهێنەر لە مێژووی ریاڵ مەدریدا کە پاش
شکستی یاریی کلاسیکۆ دووربخرێتەوە، کە یەکەم قوربانی بەرشەلۆنە لۆپیتیگی ئیسپانی
بووە لە وەرزی 2018 بۆ 2019 کاتێک بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی
هێناو و لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی شاهانە دوورخرایەوە.