PM:12:49:12/01/2026
360 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کیلیان مباپێ
نەیهێشت یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید رێڕەوی رێزلێنان بۆ بەرشەلۆنە بکەن.
کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی، هێرشبەری یانەی
ڕیال مەدرید، دوای یارییەکەی کلاسیکۆ لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا،
ڕەتیکردەوە لە رێرەوی رێزلێنان بۆ یانەی بەرشەلۆنە بوەستێت.
بەرشەلۆنە لە وڵاتی سعودیە و بۆ جاری 16یەم
نازناوەکەی لە مێژووی خۆیدا بە بردنەوەی سەرسوڕهێنەر بەسەر ڕکابەرە مێژوویەکەی کە
ریاڵ مەدریدە بەدەستهێنا.
پەیامنێرێکی ڕادیۆی ئۆندا سیرۆی ئیسپانیا کە لە
یاریگادا بوو ڕایگەیاند، یاریزانانی ڕیال مەدرید پێش ئەوەی بچنەوە ژووری جلگۆڕین
رێرەوی رێزلێنانیان بۆ بەرشەلۆنە نەکرد.
کیلیان مباپێ ئەو یاریزانە بوو کە هاوڕێکانی
ئاگادارکردەوە و بە تووڕەییەوە پێی وتوون کە پێویست ناکات رێرەوی رێزلێنان بۆ
بەرشەلۆنە ئەنجام بدەن و بە خێرایی دەبێت بچنەوە ژووری جلگۆڕین.