چارەنووسی ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنە ئاشکرابوو

AM:10:29:13/01/2026

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە بڕیاریانداوە سەرجەم ئەو ئۆفەرانەی بۆ کڕینی بەرداخچی پێشکەشیان دەکرێت رەتی بکەنەوە.

پاش ئەوەی ئاستی رۆنی بەرداخچی لەو چەند یارییەی بەشداریکرد زۆرباشبوو، هەربۆیە بووە جێگای سەرنجی یانە گەورەکانی جیهان.

رۆژنامەی سپۆرت ئاماژەی بەوەکردووە کە کارگێری بەرشەلۆنە بەتایبەت دیکۆ و لەهەمان کاتدا هانسی فلێکی راهێنەریش بڕیاریانداوە بەهیچ نرخێک دەستبەرداری ئەو هێرشبەرەیان نەبن.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بلەوگرانا ئامانجیانە بەرداخچی بکەنە یەکێک لە ئەستێرە گرنگەکانی تیپەکەیان و لەداهاتوودا زۆرترین سوودی لێوەربگرن.

گرێبەستی رۆنی بەرداخچی لەگەڵ بەرشەلۆنە لە حوزەیرانی ساڵی 2029 کۆتایی پێدێت و بەم هۆکارەش بەبێ رەزامەندی تیپەکەی ناتوانێت بڕیار لەسەر داهاتووی بدات.

ئەستێرە سویدییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 14 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی چوار گۆڵ و دوو ئەسیست تۆماربکات.