AM:01:27:13/01/2026
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی فەرەنسا پاریس سان جێرمان بە گۆڵیکی بێبەرامبەر بە پاریس دۆڕا و ماڵئاوایی کرد.
لە یارییەکی قۆناغی 32ی جامی فەرەنسا پاریس سان جێرمان لەیاریگای پارک دی پرانس میوانداری لە پاریس ئێف سی کرد.
لە تایمی یەکەمدا خاوەن ماڵ باشتربوون و لەچەندین ساتدا نزیکبوون لە گۆڵ تۆمارکردن، بەڵام لەسەرجەم هەوڵەکانیان شکستیان هێنا، سەرئەنجام ناونیشانی ئەم تایمە بێ گۆڵی بوو.
لەنیوەی دوومدا تیپی میوان توانیان لە دەرفەتێکدا باش مامەڵە بکەن و لە خولەکی 74 لەرێگەی ئیکۆنی گۆڵی یەکەم تۆماربکەن.
هەرچەندە پاریس سان جێرمان هەوڵێکی زۆریدا بۆ یەکسان کردنەوەی ئەنجامی یارییەکە بەڵام سەرکەتوونەبوون.
سەرئەنجام پاریس ئێف سی بە گۆڵێکی بێ وەڵام بردنەوەی بەدەست هێنا و گەیشتە قۆناغی داهاتوو و پاریس سان جێرمانیش ماڵئاوایی کرد.