AM:12:45:13/01/2026
80 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بارنسیلی بردەوە و گەیشتە قۆناغی داهاتوو.
لە یارییەکی قۆناغی سێیەمی جامی یەکێتی ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئەنفێڵد میوانداری لە بارنیسلی کرد.
لە تایمی یەکەمدا خاوەن ماڵ باشتربوون و توانیان لە خولەکی لەرێگەی سۆبۆسلایەوە گۆڵی یەکەم تۆماربکەن.
پاشان لە خولەکی 36فریمپۆنگ توانی ئەنجامەکە بۆ دوو گۆڵ زیاد بکات.
یاریی بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکی 40 کاتێک فلیپس توانی گۆڵی یەکەمی تیپی میوان تۆماربکات و سەرئەنجام ئەم تایمەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوندی ریدز کۆتایی هات.
لەتایمی دووەمدا یارییەکە تارادەیەک هاوسەنگبوو بەجۆرێک گۆڵ کردن دواکەوت بۆ کۆتا ساتەکانی یارییەکە کاتێک لەخولەکی 84 و چواری کاتی زیادکراو ڤێرتز و ئیکیتیکی دوو گۆڵی تریان بۆ لیڤەر تۆمارکرد.
سەرئەنجام لیڤەرپوڵ بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەدەست هێنا و گەیشتە قۆناغی داهاتوو و بارنیسلیش ماڵئاوایی کرد.