AM:10:49:03/01/2026
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
خیسۆس رایگەیاند سێ یانە کێبڕکێی نازناوی
خولی سعودیە دەکەن و دەبێت لە یارییەکانی داهاتوودا باشتربن.
خۆرخی خیسۆسی راهێنەری یانەی نەسر دوای
شکستەکەیان بەرامبەر ئەهلی و مەترسی لەدەستدانی پێشەنی ریزبەندی رایگەیاند، ئەم
شکستە بووەتە هۆکاری ئەوەی کێبڕکێیەکی بەهێزتر لە خولی سعودیەدا بوونی هەبێت.
خیسۆس وتی، ئێستا سێ یانە کێبڕکێی
بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزە دەکەن لەبەرئەوە دەبێت لە یارییەکانی داهاتوودا
ئاستیان باشتر بێت و زۆرترین بردنەوە بەدەستبهێنن.
وتیشی، بە دڵنیاییەوە ئەهلی یارییەکی
نایابی ئەنجامدا و هێزی خۆیان پیشاندا لە یاریگادا، ئێمەش لەڕوی بەرگریەوە خراپ بووین،
ئێمە گۆڵی زۆر تۆماردەکەین بەڵام گۆڵیشمان لی تۆمار دەکرێت بەتایبەت لەم جۆرە
یارییانەدا کە یاریزانانی ئەهلی سەرسامیان کردین و ئاستێکی نایابیان پێشکەشکرد.
خیسۆس دەڵێت، بە دڵنیاییەوە پێویستمان بە
بەهێزکردنی پێکهاتەکەمان هەیە و بەرپرسانی یانەکەشمان سەرقاڵی ئەنجامدانی چەند
گرێبەستێکی نوێن لەپێناو ئەوەی بەردەوامبین لەسەر کێبڕکێ کردنی نازناوەکان.
دەشڵێت، ئاستمان بەرەو دابەزین چووە و
پێویستە هەڵەکان چارەسەر بکەین بەتایبەت لەڕووی بەرگریەوە، خشتەی یارییەکان ئاڵۆزن
و شکستیش بەشێکە لە تۆپی پێ.
خ . ک