PM:03:56:02/01/2026
572 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەگەری هەیە مباپێ بتوانێت بەشداری یاریی
کۆتایی جامی سوپەر بکات بەڵام مەترسیەکی گەورەی لەسەر دروستدەکات.
لە چەند رۆژی رابردوودا یانەی ریاڵ مەدرید
پێکانی کیلیان مباپێی لە ئەژنۆیدا راگەیاند و رۆژنامەکانیش دوپاتیانکردەوە کە ئەو
یاریزانە ماوەی سێ هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
لە نوێترین پێشهاتدا، ئەلبێرتۆ پێرێرۆی
رۆژنامەنووسی ئیسپانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆی ئۆندا سیرۆ رایگەیاند،
ئەگەرێکی کەم هەیە کە کیلیان مباپێ بتوانێت بەشداری یاریی کۆتایی جامی سوپەری
ئیسپانیا بکات کە یەکشەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت ئەگەر ریاڵ مەدرید بتوانێت بگات
بە یاریی کۆتایی و بردنەوە بەسەر ئەتلەتیکۆ مەدرید بەدەستبهێنێت لە قۆناغی پێش کۆتاییدا.
ئەو رۆژنامەنووسە دەڵێت، کێشەکە ئەوەیە کە
مباپێ ئەگەر یارییش بکات ئەوا بە خراپترین توانای جەستەییەوە دەبێت چونکە پێکانی ئەژنۆ
ئاسان نییە و ماوەی دوورکەوتنەوەشی بەهیچ شێوەیەک نازانرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، بابەتەکە کەوتووەتەوە
سەر سێ هەنگاو بۆ بەشداریکردنی ئەو یاریزانە لە یاریی کۆتایی جامی سوپەر، ئەویش
ئاستی هەست بە ئازاری پێکانەکەی لەگەڵ سەقامگیری ئەژنۆی و وەڵامدانەوەی جەستەی ئەو
یاریزانەیە لە کاتی راهێنانەکاندا.
رونیشیکردووەتەوە، ئەمە بابەتێکی
مەترسیدارە و کاریگەری خراپی لەسەر داهاتووی ئەو یاریزانە دەبێت ئەگەر لەو
یارییەدا بەشداری بکات چونکە دەبێتە هۆکاری ئەوەی پێکانەکەی خراپتر بێت و پێویست
بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بکات.
خ . ک