سبەینێ چەند یارییەک ئەنجامدەدرێن

PM:10:43:15/12/2025

384 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ لە جامی ئیسپانیا بەرشەلۆنە رووبەڕووی گوادالاخارا دەبێتەوە و لە جامی کاراباو چێڵسی دەبێتە میوانی کاردیف سیتی.
سبەینێ لە یارییەکانی قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی گوادالاخارا دەبێتەوە.
ئەمە یەکەم یاریی یانەی بەرشەلۆنەیە لەم وەرزەی جامی شای ئیسپانیا بەڵام گوادالاخارا لە قۆناغی پێشووتردا بردنەوەی بەسەر یانەی سەبەتە بەدەستهێنا، لەم یارییەدا هەر یانەیەک بردنەوە بەدەستبهێنێت گەیشتن بە قۆناغی 16 مسۆگەر دەکات.
لە هەمان قۆناغ، یانەی ریاڵ سۆسیداد بەرامبەر ئەلدێنسی یارییدەکات و ڤالانسیا و مایۆرکا رووبەڕووی سپۆرتینگ خیخۆن و دیپۆرتیڤۆ لاکرۆنا دەبنەوە.
هەر سبەینێ لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی کاراباو، یانەی چێڵسی لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی کاردیف سیتی و براوەیان دەگاتە قۆناغی پێش کۆتایی.
چێڵسی لە قۆناغی 16 بردنەوەی بەسەر ولڤەرهامپتۆن بەدەستهێنا، کاردیف سیتیش لە ریکسهامی بردەوە.
خ . ک