PM:09:42:15/12/2025
316 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێرێز رایگەیاند دۆسییەی نیگرێرا هەرگیز لەبیر ناکرێت و
ریاڵ مەدریدیش باشترین یانە کە بۆ دادپەروەری تۆپی پێ دەجەنگێت.
فلۆرێنتینۆ پێرێز لە کۆربەندی تایبەتی ریاڵ مەدرید
وتایرێکی پێشکەشکردوو وتی ئەوەی لە یاریی نێوان ریاڵ مەدرید و ئەلاڤێس ڕوویدا
کارەساتبوو بەتایبەت ئەو لێدانە سزایەی بۆ ڤینیسیۆس هەژمارنەکرا.
وتیشی دۆسییەی نیگرێرا هەرگیز لەبیر ناکرێت بەلامەوە
سەیرە داوادەکرێت ئەو بابەتە لەبیر بکەین، چونکە گەورەترین رودای ناشرینی تۆپی
پێیە.
پێرێز ئاماژەی بەوەشکرد کە ریاڵ مەدرید باشترین یانەیە
کە بۆ دادپەروەری تۆپی پێ دەجەنگێت.
فلۆرێنتینۆ پێرێز جەختی لەوەشکردەوە کە بەردەوام دەبن لە
فشارکردنە سەر ناوبژیوانان و تاوەکوو دادپەروەی بۆ تۆپی پێی ئیسپانیا دەگەرێتەوە.
لە کۆتاییشدا ئاماژەی بەوەشکرد کە پێویستە یەکێتی تۆپی
پێی ئیسپانیا و رابیتەی لالیگا بەتەواوی هاوکاربن لە کەم کردنەوەی هەڵەی ناوبژیوانەکان.