AM:01:20:14/12/2025
312 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا ئارسناڵ بە زەحمەت لە وڵڤەرهامپتۆنی بردەوە و پێشەنگی قایمترکرد.
لە یارییەکی هەفتەی 16ی خولی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵی پێشەنگ، میوانداری ولڤەرهامپتۆنی کۆتایی ریزبەندی کرد.
تایمی یەکەم، گەنەرز بە چڕی و بە فشارەوە دەستی بە یارییەکە کرد، بەڵام وڵڤەر بە بەرگرییە بەهێزەکەی رێگەی لە تۆماری گۆڵ گرت، نیوەی یەکەمیش بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، ئارسناڵ ریزەکانی یەکخستەوە و زیاتر کۆنترۆڵی یاریگای کرد، بوکایۆ ساکا لە خولەکی 70 لێدانێکی گۆشەی بەرزکردەوە و گۆڵپارێزی وڵڤەر بە هەڵە گۆڵی لە خۆیان تۆمارکرد.
دواتر یانەی میوان فشاری لە گۆڵەکەی رایا کرد و لە خولەکی 90 ئاروکۆداری گۆڵی یەکسانبوونی بۆ تۆمارکردن، بەڵام گەنەرز کۆڵی نەدا و لە هێرشبردن بەردەوامبوو و لە دواساتەکان دووبارو وڵڤەر بە هەڵە گۆڵێکیان لەخۆیان تۆمارکردەوە و سودیان بە ئارسناڵ گەیاند.
سەرەنجام تۆپ هاوێژەکان بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەیان بردەوە و بە کۆکردنەوەی 34 خاڵ پلەی یەکەمیان گرتووە، ولڤەریش تەنیا خاوەنی سێ خاڵە.