PM:11:07:13/12/2025
304 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی فەرەنسا پاریس بە سێ گۆڵ بەرامبەر
بە دوو گۆڵ لە مێتزی بردەوە و بە کاتی چووە پێشەنگ.
لە خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان
لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی مێتز.
تایمی یەکەم، تیپەکەی ئینریکی وەک ئەوەی
لە یاریگای خۆیانبن کۆنترۆڵیان گرتە دەست و لە خولەکەکانی 31 و 39 دوو گۆڵیان لە
رێگەی رامۆس و نتانگۆ نوسییەوە، بەڵام لە خولەکی 42 جیسی دێمینگوێت گۆڵی
کەمکردنەوەی ئەنجامەکەی بۆ مێتز هێنایە بەرهەم.
لە تایمی دووەم، پاریس بەردەوامبوو لە
ئاستە بەرزەکەی و لە خولەکی 63 دوێ گۆڵی سێیەمیشی بۆ یانەکەی تۆمارکرد، بەڵام
مێتزیش نەکشایەوە و لە خولەکی 81 لە رێگای
تسیتایشڤیلی دووبارە ئەنجامەکەیان کەمکردەوە، بەڵام فریای یەکسانکردنەوەی نەکەوتن.
سەرەنجام پاریس سان جێرمان یارییەکەی بە
سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە مێتز بردەوە و بە کۆکردنەوەی 34 خاڵ بە کاتی چووە
پێشەنگی ریزبەندیی مێتزیش بە 11 خاڵ لە ناوچەی دابەزینە.