خولی ئەڵمانیا.. لیڤەرکوزن بردیەوە

PM:10:32:13/12/2025

232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەڵمانیا یانەی بایەر لیڤەرکوزن بە دوو گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەسەر کۆڵن بەدەستهێنا.

لە یارییەکی هەفتەی 14ی خولی ئەڵمانیا، یانەی بایەر لیڤەرکوزن لە یاریگای خۆیدا میوانداری کۆڵنی کرد.

تایمی یەکەم، یارییەکی هاوسەنگ بیندرا و هیچکامیان نەیانتوانی سەرکەوتووبن لە تۆماری گۆڵدا.

لە تایمی دووەم، خاوەن ماڵ چەند گۆرانکارییەکی ئەنجامدا، ئەو گۆرانکاریانەش دوو گۆڵیان بەدوای خۆیاندا هێنا.

گۆڵی یەکەم لە خولەکی 66 مارتن و گۆڵی دووەم لە خولەکی 72 ئەندریخ تۆماریان کرد.

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە سودی بایەر لیڤەرکوزن کۆتاییهات، بەم ئەنجامە لیڤەرکوزن بە کۆکردنەوەی 26 خاڵ پلەی چوارەمی گرتووە و کۆڵن نۆیەمە بە 16خال.