AM:09:56:12/12/2025
72 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بنزیمە دوپاتیکردەوە
دەیەوێت بەشداری مۆندیال بکات و رەتیکردەوە باس لە کێشەکانی لەگەڵ دیشامپ بکات.
کەریم بنزیمە، هێرشبەری فەرەنسییانەی ئیتیحادیسعودیە، کە دوای مۆندیالی 2022 وازهێنانی لە
تۆپی پێی نێودەوڵەتی راگەیاندبوو، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی لیکیپ باسی
لەوەکرد، ئەگەر بانگهێشتبکرێتەوە بۆهەڵبژاردەی فەرەنسا،ئەوا ئەو ئۆفەرە قبوڵ دەکات .
هێرشبەرە پێشووەکەی
یانەی ریاڵ مەدرید لە قسەکانیدا وتی: من یاریزانی تۆپی پێم و حەز بە یاریکردن
دەکەم، بێگومان ئەگەر بانگهێشتی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بکرێم قبوڵی دەکەم چونکە هەموو
کەسێک حەزدەکات بەشداری مۆندیال بکات.
باسی لەوەشکرد، ئەو حەزێکی
زۆری بۆبردنەوەی نازناوەکان هەیە هەر ئەوەش وادەکات ئارەزووی بۆ یاریکردن لە
ریزەکانی هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکان هەبێت، جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، هەرکەسێک بڵێت
ئارەزووی یاریکردنی لە مۆندیال نییە ئەوە قسەکەی راست نییە.
بنزیما لە سۆشیال
میدیاشدا بە زاراوەی ناڕوون ڕەخنەی لە دێشامپی راهینەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا گرتووە
پێشتر، بەڵام کاتێک لەلایەن لیکیپەوە پرسیاری لێکرا سەبارەت بە وازهێنانی لە
یاریکردنی نێودەوڵەتی و دابڕانی لە ریزەکانی فەڕەنسا وتی: من لێرە نیم باسی ئەم
شتانە بکەم و نامەوێت ئەمە درێژ بکەمەوە، ئەو بابەتە کۆتایی هاتووە، بڕیار نییە تا
30 ساڵی تر باسی ئەو بابەتە بکەین، نامەوێت جارێکی دیکە مشتومڕ درووست بکەمەوە.
بنزیمە: حەزدەکەم بەشداری مۆندیال بکەم