مۆرینیۆ کێ بە براوەی سکۆدیتۆ دادەنێت؟

PM:11:47:11/12/2025

168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مۆرینیۆ میلان و ئینتەر و ناپۆلی بە پاڵێوراوی سێریا ئەی دەزانێت و پێیوایە ئەستەمە رۆما بەدەستیبهێنێت.

جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری یانەی بەنفیکا لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دەگەڕێتەوە ئیتاڵیا بۆ ئەوەی لەگەڵ هاندەرانی ڕۆما ئاهەنگ بگێڕێت ئەگەر یانەکە نازناوی خولی ئیتاڵیا بەدەستبهێنێت، بەڵام پێیوانییە رووبدات.

مۆرینیۆ وتیشی: ئەگەر لەمن بپرسی پێموایە کێبڕکێی بەدەستهێنانیسکودێتۆ تەنها لە سێ یانە سنووردار دەمێنێتەوە، ئەوانیش یانەکانی ئەی سی میلان و ئینتەر میلان و ناپۆلیین.

دەشڵێت: ئینتەر تیپێکی بەهێزی هەیە و توانایەکی گەورەی هەیە، هەمان شت بۆ ناپۆلیش دەگونجێت، سەبارەت بە میلانیش سوودمەند دەبێت لە ئەنجامدانی یەک یاری لە هەفتەیەکدا بە بەراورد بە باقی ڕکابەرەکان.

میلان ڕاهێنەرێکی گەورەی وەک ماسیمیلیانۆ ئەلێگری هەیە، کە دەتوانێت بە شێوەیەک کاربکات کە ئەنتۆنیۆ کۆنتی یان کریستیان چیڤو ناتوانن رێگری لێبکەن بەهۆی چڕی یارییەکانەوە.