گریلیچ دەیەوێت لە ئیڤەرتۆن بمێنیتەوە

PM:03:11:10/12/2025

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گریلیچ دەیەوێت لە ئیڤەرتۆن بمێنیتەوە و یانەکەش بۆئەوەی گرێبەستەکەی بکەن بەهەمیشەی پێویستە 50 ملیۆن پاوەند پێشکەشی مان سیتی بکەن.

پاش ئەوەی لە هاوینی رابردوودا جاک گریلیچ بەشێوەی خواستن لە مانچستەر سیتیەوە ڕوویکردە ئیڤەرتۆن بەم هۆکارە ئاستی یاریزانەکە بەرێژەیەکی باش بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیەوە.

لە نوێترین پێشهاتدا فتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە کە هێرشبەرەکە ئامانجێتی بۆماوەیەکی زیاتر لە ئیڤەرتۆن بمێنێەوە و لە ژێر سەرپەرشتی داڤد مۆیس یاریی بکات.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە بۆئەوەی لە حوزەیرانی داهاتوودا ماوەی خواستنەکەی بکەن بە هەمیشەی پێویستە بەرپرسانی ئیڤەرتۆن 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی مانچستەر سیتی بکەن.

لەلایەکیترەوە بەهۆی ئەوەی گریلیچ توانیوێتی بەزووی لەگەڵ یانەکەدا خۆی بگونجێنێت ئەگەر زۆرە ئیڤەرتۆنیش بڕیاربدەن بۆماوەی چەند ساڵێکیتر لە تیپەکەیان بیهێڵنەوە.

ئەستێرە 30 ساڵانەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 16 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیویەتی دوو گۆڵ و دوو ئەسیست تۆماربکات.