PM:01:42:10/12/2025
200 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چیڤۆ دوپاتیکردەوە شایستەی شکست نەبوون و سلۆتیش پێیوایە
لێدانە سزاکەیان نادرووست بووە.
پاش شکستەکەیان بەرامبەر لیڤەرپول، چیڤۆی
راهێنەری ئینتەر میلان رایگەیاند، لە سەرەتایی یارییەکە کێشەیان هەبووە بەڵام لە
درێژەی تایمی یەکەم ئاستیان بەرەوباشتر بوون چووە، بەڵام تایمی دووەم هەموو شتێک
گۆڕاوە و بە چەند هۆکارێک ئاستیان دابەزیووە، لەگەڵ ئەوەشدا شایستەی شکست نەبوون و
دەبوو لە یارییەکەدا یەکسان بن.
باسی لەوەشکرد، ئەو زۆر قسە لەسەر بڕیارەکانی
ناوبژیوان ناکات، بەڵام لێدانە سزاکەیان گومانی لەسەر بووە، ناوبژیوان خۆی لە
شوێنێکی نایاب بووە و لێدانەکەی نەگرتووە بەڵام دواتر ڤار دەستێوەردانی کردووە و
بڕیارەکە گۆڕدراوە.
وتیشی: لە سەرەتادا بە وریاوە دەستمان پێکرد
بەڵام دواتر وردە وردە بەرەوپێش چووین 20 خولەکی کۆتایی تایمی یەکەم زۆر باش
بووین، بەڵام سەرکەوتوو نەبووین لە گۆڵ تۆمارکردن.
لەلایەکی ترەوە، ئارنی سلۆتی راهێنەری لیڤەرپول
رایگەیاند، یارییەکەیان بە لێدانێکی سزا بردووەتەوە کە ئەگەر ئەوە لێدانی سزا بێت
لەم وەرزەی پریمەر لیگ دەبوو 10 لێدانیان بۆ هەژماربکرێت.
باسی لەوەشکرد، ئاستیان لە چامپیۆنز لیگ باشترە
بەراورد بە پریمەر لیگ، لەگەڵ ئەوەشدا دەکرا لە چەند یارییەکی پریمەر لیگ بردنەوە
بەدەستبهێنن بەڵام ئەوە رووینەداوە، نموونەش بۆ ئەوە یاری پێشوویانە بەرامبەر لیدز
یونایتد.
وتیشی: لێدانە سزاکەم بە سۆبۆسلای بەخشی چونکە
شایستە بوو، من لەم وەرزە زۆر شتم لەو داوا کردووە، یەکێکە لەو یاریزانانەی
لەماوەی 10 رۆژدا چوار یاری ئەنجامداوە و هەمیشە یاری لە پێگە جیاوازەکان کردووە و
ئاستێکی زۆر بەرز پێشکەشدەکات.