چامپیۆنز لیگ... بەرشەلۆنە شکستی بە فرانکفۆرت هێنا و تۆتنهام و مۆناکۆ و مارسیلیاش بردیانەوە

AM:01:08:10/12/2025

452 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگ بەرشەلۆنە شکستی بە فرانکفۆرت هێنا و تۆتنهام و مۆناکۆ و مارسیلیاش بردیانەوە.
لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگ، بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری فرانکفۆرتی کرد.
لە تایمی یەکەم، بەرشەلۆنە کۆنترۆڵی یارییەکەی کردبوو، بەڵام نەیتوانی گۆڵ تۆماربکەن، لە بەرامبەردا لە هێرشێکی هەڵگەڕاوەدا، ناوف لە خولەکی 21 گۆڵی پێشکەوتنی یانەی میوانی تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، کوڕانی فلیک بە جیاوازی گەڕانەوە نێو یاریگا و توانیشیان لە خولەکەکانی 50 و 53 دوو گۆڵی لەسەریەک تۆماربکەن و ئەنجامەکە هەڵگێڕنەوە، پاش ئەوەش چەندین هێرشی دوو لایەنە بینرا بەڵام هیچ گۆڵێکی تری لێنەکەوتەوە و سەرەنجام بەرشەلۆنە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەدەستهێنا.
لە ئێستاشدا خاڵەکانی بوون بە 10 خاڵ لە پلەی 14یەم، فرانکفۆرتیش چوار خاڵی هەیە لە پلەی 30یەم.
لە یارییەکانی تریشدا، تۆتنهام بە سێ گوڵی بێوەڵام شکستی بە سلاڤیا پراگ هێنا، مۆناکۆش بە تا گۆڵێک لە گالاتەسەرای بردەوە، مارسیلیاش سێ خاڵی لە ساینت جیلواس وەرگرت.