فاینالیزما لە چ وڵاتێک ئەنجامدەدرێت؟

AM:10:39:03/03/2026

216 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەهۆی خراپی بارودۆخی ئەمنی قەتەڕەوە فیفا بەنیازە یاریی فاینالیزما لە وڵاتێکی تر ئەنجامبدات.

لە چەند مانگی رابردوودا، یەکێتی تۆپی پێی جیهان بڕیاریدا بە ئەنجامدانی یاریی فاینالیزمای نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی پاڵەوانی کۆپا ئەمریکا و ئیسپانیای پاڵەوانی جامی یۆرۆ لە وڵاتی قەتەڕ بەڕێوەبچێت.

ئەو یارییە بڕیارە لە 27ی مانگی سێی داهاتوو ئەنجامبدرێت بەڵام لە ئێستادا بەهۆی خراپی بارودۆخی ئەمنی وڵاتی قەتەڕەوە دوای ئەو شەڕەی دروستبووە لەناوچەکەدا مەترسی لەسەر ئەو یارییەش دروستبووە.

لە ئێستادا پێگەی تۆپسکیل سپۆرت رایگەیاندووە، فیفا بەدوای وڵاتێکی تردا دەگەڕێت تا ئەو یارییەی تیا ئەنجامبدات و بژاردەی یەکەم بە رێژەی لە سەدا 40 ئەوەیە کە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە یانەی ریاڵ مەدرید بەڕێوەبچێت.

ئەو پێگەیە رونیکردووەتەوە، چەند یاریگایەکی تریش پاڵێوراون بۆ ئەنجامدانی ئەو یارییە کە ئەوانیش یاریگاکانی یانەی ئینتەر میامی و تۆتنهام لە لەندەن و پارک دی پرانسی پاریس سان جێرمان و تۆرینۆن لە ئیتاڵیا.

خ . ک