PM:12:10:03/03/2026
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیستی باشترین
یاریزانانی ئەوروپا بڵاوکرایەوە و هەریەک لە هاری کەین و لویس دیاز و نونۆ مێندێس
لە ڕیزبەندی پێشەوەی باشترینەکانن.
پێگەی سکۆر 365
لیستی باشترین یاریزانی ئەوروپای بۆ مانگی دوو بڵاوکردەوە و یانەی بایرن میونشنی
ئەڵمانی پشکی شێری بەرکەتووە ، هەریەک لە هاری کەینی هێرشبەری ئینگلیزی یانەکە لە
پلەی یەکەمە هەروەها لویس دیازی هێرشبەری کۆڵۆمبی لە پلەی دووەمی باشترینەکانە.
پێگەکە باسی لەوە
کردووە، نونۆ مێندێسی هێرشبەری پورتوگالی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی لە پلەی
سێیەمی باشترینەکانە و کۆڵ پالمەری ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی چێڵسی لە پلەی چوارەم
دێت.
لە پلەی پێنجەمیش
خوان گارسیای گۆڵچی ئیسپانی بەرشەلۆنە دەبینرێت و پلەی شەشەمیش نیکۆلا ڤلاسیکی
کرواتی ناوەڕاستکاری یانەی تۆرینۆیە ، لە پلەی حەوتەم و هەشتەمیش هەریەک یان
دیۆمەیندی یاریزانی یانەی لیپزیگی ئەڵمانیە و ڤینیسیۆس جینیۆری ئەستێرەی یانەی
ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەبینرێن.
پلەی نۆیەم و
دەیەمیش کۆتایی دێت بە ڕۆدری ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی مانچستەر سیتی و ویلی
ئۆربانی بەرگریکاری یانەی لایپزیگی ئەڵمانیە.
کاشان قادر