AM:01:13:09/12/2025
20 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لەخولی ئینگلتەرا مان یونایتد بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک وڵڤەرهامتۆنی بردەوە و سێ خاڵی بەدەست هێنا.
لەیارییەکی هەفتەی 15ی پریمەرلیگ لە یاریگای وێڵینکیس وڵڤەرهامتۆن میوانداری لە مانچستەر یونایتد کرد.
لەتایمی یەکەمدا و لەخولەکی 25برۆنۆ توانی شەیتانە سوورەکان لە یارییەکەدا پێشبخات.
پاشان نزیک بوو لەوەی نیوەی یەکەم بەم ئەنجامە کۆتایی پێبێت بەڵام خاوەن ماڵ لە خولەکی دووی کاتی زیادکراو ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە، سەرئەنجام نیوەی یەکەم بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتایی هات.
لەنیوەی دووەمدا مانیو بەتەواو کۆنترۆڵی یارییەکەیان گرتە دەست و توانیان لەخولەکەکانی 51 و 62 دوو گۆڵ تۆماربکەن.
پاشان لە رێگەی لێدانی سزاوە برۆنۆ فێرنادێز توانی دووەم گۆڵی خۆی و چوارەمی یانەکەی لە خولەکی 82تۆماربکات.
سەرئەنجام یارییەکەش بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی مان یونایتد کۆتایی هات و سێ خاڵی گرنگیان بەدەست هێنا و بەم بردنەوە ژمارەی خاڵەکانیان بووە 25خاڵ و لەپلەی شەشەمدان و وڵڤەرهامتۆنیش بە دوو خاڵ لەپلەی کۆتاییدایە.