شتیگن کەی بەرێدەکرێت؟

PM:09:33:08/12/2025

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە ساتی گەرانەوەی شتیگن لە پێکانەکەی بەرشەلۆنە بڕیاریانداوە وەک گۆڵپارێزی سێیەم مامەڵەی لەگەڵدا بکەن و بەم شێوەیە ناچاری بکەن یانەکەیان بەجێبهێڵیت.

پاش ئەوەی بەرشەلۆنە خوان گارسیان گواستەوە و بەزووی لەگەڵ تیپەکەیان خۆی گونجاند لە ئێستادا هیچ دەرفەتێک بۆ مارک ئەندرییە تیرشتیگن نەماوەتەوە بۆئەوەی بگەرێتەوە پێکهاتەی سەرەکی بلەوگرانا.

رۆژنامەی سپۆرت ئاماژەی بەوەکردووە کە کارگێری یانەکە بڕیاریانداوە لە ساتی گەرانەوەی شتیگن لە پێکانەکەی کە وابڕیارە لەسەرەتای ساڵی داهاتوو بگەرێتەوە ئەوا بیکەن بە گۆڵپارێزی سێیەمی تیپەکەیان و هەریەکە لە چیزنی و گارسیا لە پێشیەوەبن.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کەئەم هەنگاوەی یانەکە بۆئەوەیە کە ئەو یاریزانە ناچار بکەن تیپەکەیان بەجێبهێڵێت ئەمەش لە پێناو ئەوەی رزگارییان بێت لەو مووچەیەی وەری دەگرێت.

ئەستێرە ئەڵمانییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 422 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی لە 175 یاریدا گۆڵەکەی بە خاوێنی بهێڵیتەوە.