PM:03:17:18/11/2025
212 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرپرسانی پاریس لەپێناو گواستنەوەی
هالاند 200 ملیۆن یۆرۆیان ئامادەکردووە و ئەلڤارێزیش یەکێکیترە لە بژاردەکان.
پێگەی فیچاجێس بڵاویکردەوە، یانەی پاریس
سان جێرمانی فەرەنسی بە سەرپەرشتی ناسر خلێفی سەرۆک پلانێکی ئاگرینیان داڕشتووە
بەمەبەستی گواستنەوەی یەکێک لە ئەستێرەکانی تۆپی پێ.
ئەو پێگەیە دوپاتیکردووەتەوە کە یانە
فەرەنسیەکە چاودێری وردی ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری مانچستەر سیتی دەکەن و
دەیانەوێت بە هەر شێوەیەک بێت لە هاوینی ساڵی داهاتوودا بیگوازنەوە.
ئاشکراشیکردووە، بەرپرسانی پاریس بڕی 200
ملیۆن یۆرۆیان ئامادەکردووە لەپێناو ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە و لە
چەند مانگی داهاتوودا بە فەرمی پێشكەشی مان سیتی دەکەن بەرامبەر فرۆشتنی ئەو
یاریزانە پێیان.
نوسیویەتی، لویس ئینریکی راهێنەری ئەو
یانەیە دڵنیایە لەوەی هالاند سودێکی زۆر بە یانەکەیان دەگەیەنێت لە ئەگەری
پەیوەندی کردن بە یانەکەیانەوە چونکە لەگەڵ دێمبلی و کڤاراتسخیلیا و دۆوی هێڵێکی
هێرشبردنی مەترسیدار دروستدەکەن.
هەمان پێگە اسی لەوەش کردووە، ئەگەر
هالاند رازینەبوو پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات ئەوا بژاردەی دووەمی بەردەم پاریس
سان جێرمان گواستنەوەی جولیان ئەلڤارێزی ئەستێرەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبێت.
خ . ک