PM:10:38:16/11/2025
312 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سەعد ناتق وئەیمار شێر هەردووکیان داوا لە هاندەرانی هەڵبژاردەی عێڕاق دەکەن پشتگیریان
بکەن رۆژی سێشەممە.
سەعد ناتق و ئەیمار شێر یاریزانانی هەڵبژاردەی
عێراق پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئیمارات لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پلەی ئۆفی
ئاسیا، پەیامێکیان ئاراستەی هاندەرانی عێراق کرد و داوای پشتگیری دەکەن.
سەرەتا سەعد باسی
لەوەکرد، لە یاری پێشوودا ئاستێکی بەرزیان لە ئەبو زەبی پێشکەش کردووە، لە
ئێستاشدا سەرنجی تەواویان لەسەر یارییەکەی رۆژی سێشەممەیە و پێویستە بردنەوە بەدەستبهێنن
چونکە یەکێکە لە گرنگترین یارییەکانی مێژووی هەڵبژاردەکە.
جەختی لەسەر
ئەوەشکردەوە، دەیانەوێت بگەنە مۆندیالی 2026 و بۆ ئەوەش پێویستە ئاستیان لە یاری
پێشوو باشتر بێت و هاندەرانیش پشتگیریان بکەن چونکە هێزێکی زۆریان پێدەبەخشن.
لەلایەکی تریشەوە ئەیمار شێر، وتی: پێموایە
یارییەکی باشمان لە بەرامبەر ئیمارات ئەنجامدا، ئەوە تەنها نیوەی یەکەمی ئەرکەکە
بوو، ئێستا یارییەکی زۆر گرنگمان هەیە، کە دوا هەلمانە بۆ ئەوەی نیشانی هەموو
لایەکی بدەین کە شایەنی ئەوەین سەرکەوین بۆ مۆندیال، هەر بۆیە بە هاندەران دەڵێم
تەنها بە هاوکاری ئێوە سەردەکەوین.
وتیشی: بە هاندەران دەڵێم زۆر پێویستمان بە
پاڵپشتی ئێوەیە، هیوادارم یاریگاکە پڕ ببێت، چونکە بە پاڵپشتی ئێوەوە زۆر بەهێزتر
دەبین، هەموو شتێک بۆ ئێوە و بۆ بەدیهێنانی خەونەکەمان دەکەین، هەروەها وەک
خێزانێکی یەکگرتوو یاری بۆ گەیشتن بە مۆندیال دەکەین.