PM:12:19:16/11/2025
224 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەیمەن
حسێن لە مەشقەکاندا تووشی ئازار بووە و بەرامبەر ئیمارات بەشداریی ناکات.
هەڵبژاردەی
عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ میوانداریکردنی هەڵبژاردەی ئیمارات،لە
یاری گەڕانەوەی پلەی ئۆفی پاڵاوتنی مۆندیال، دوای ئەوەی یاریی چوون هەردوولا بە
گۆڵێک یەکسانبوون.
بەگوێرەی
تۆڕی کەناڵە وەرزشییەکانی عێراق، ئەگەری زۆرەئەیمەن حسێنهێرشبەری عێراق
لە یاریی گەڕانەوە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیمارات بەشداری نەکات.
سەرچاوەکان
دوپاتیانکردووەتەوە کە، ئەیمەن حسێن لە کاتی مەشق و ڕاهێنانەکاندا تووشی هەندێک ئازار
و نارەحەتی بووە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی لە یاریی گەڕانەوەی بەشداریی نەکات.
بڕیارە
18ی ئەم مانگە، شێرەکانی رافیدەین لە یاریگای بەسرە میوانداری ئیمارات بکەن، عێراق
لەو یارییەدا بە هەر ئەنجامێک بردنەوە بەدەستبهێنێت دەگاتە قۆناغی داهاتوو،
یەکسنبوونیش دەیگەیەنێت بە لێدانی یەکلاکەرەوە، لە ئەگەری هەر شکستێکیش راستەوخۆ
هەلی بەشدارییکردن لە مۆندیال لەدەستدەدات.