AM:10:48:16/11/2025
232 جار خوێندراوەتەوە
+
-
برونۆ
رایگەیاند دەیانەوێت مۆندیال بەدەستبهێنن و رۆناڵدۆش دەزانێت هەڵەی کردووە
بەرامبەر ئێرلەندا.
پێش
رووبەرووبوونەوەی ئەرمینیا، برونۆ فێرناندێزی یاریزانی هەڵبژاردەی پورتوگال وتی:کارتی
سوری ڕۆناڵدۆلە یاریی رابردوو ئەرکی ئێمەی قورسکرد، رۆناڵدۆ نەیدەویست بەم شێوەیەبێت،
بەڵام ئەوە ڕوویدا.
ئاماژەی
بەوەشکرد، رۆناڵدۆ دەزانێت هەڵەی کردووە، بەداخەوە ناتوانێت بەرامبەر ئەرمینیا
هاوکاریمان بکات، لە یارییەکەی بەرامبەر ئێرلەنداش لەدوای کارتە سورەکە شتەکان قورستر
بوون، یاریزانێکمان نەبوو بتوانێت وەک رۆناڵدۆ لە هەر ساتێکدا گۆڵ تۆمار بکات.
برونۆ
وتیشی: یارییەکە بەو شێوەیە نەڕۆیشت کە ئێمە ویستمان، ئێمەش وەک ئەوەی
هیوامان دەخواست لەبەردەم گۆڵدا یەکلاکەرەوە نەبووین، کەم دەرفەتمان ڕەخساند، ئاستمان
لاواز و خاو بوو، پێویست بوو یەکلاکەرەوەتر و خێراتر بین، ئەم شتانە ڕوودەدەن،
ئەوانەش بەشێکن لە تۆپی پێ.
دەشڵێت:ئێمە دەمانەوێت
مۆندیال ببەینەوە، هەرگیز ئەوەمان نەشاردۆتەوە، هەموو کەسێکی پورتوگالی خەونی ئەوە
دەبینێت کە پورتوگال مۆندیال بەرز بکاتەوە، هەروەک چۆن یۆرۆی 2016مان بەدەستهێنا،
ئەم خەونە لە مێشکماندا دەمێنێتەوە، بەڵام دەبێت ئەم قۆناغە تێپەڕێنین و دواتر بیر لە داهاتوو
بکەینەوە.