مباپێ تووشی پێکانبووە لە پاژنەی پێیدا

PM:03:51:14/11/2025

248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مباپێ تووشی پێکانبووە لە پاژنەی پێیدا و بەو هۆیەش لە هەڵبژاردەی فەرەنسا دوورخرایەوە و گەڕایەوە مەدرید.

یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، کیلیان مباپێی ئەستێرەی هەڵبژاردەکەیان تووشی پێکانبووە و بەشداری یاریی داهاتوو بەرامبەر ئازەربایجان ناکات.

ئاماژەیان بەوەشداوە کە دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی دەرکەوتووە، مباپێ تووشی پێکانبووە لە پاژنەی پێیدا و بەو هۆیەش ئەو یاریزانە لە هەڵبژاردەکەیان دووردەخرێتەوە.

دواتریش رۆژنامەی مارکا ئاشکرایکرد کە ئەستێرە فەرەنسیەکە دەستبەجێ هەنگاوەکانی گەڕانەوەی بەرەو مەدرید دەستپێکرد بەمەبەستی پەیوەندی کردنەوە بە یانەی شاهانەوە.

دەشڵێت. بڕیارە دەستەی پزیشکی یانەی ریاڵ مەدرید پشکنینی پزیشکی بۆ ئەو یاریزانە ئەنجامبدەن تا بزانن هیچ مەترسیەکی لەسەرە و ماوەی چەند دووردەکەوێتەوە.

مارکا دوپاتیکردەوە، بە پێی پشێبینیەکان بێت، پێکانەکەی کیلیان مباپێ قورس نییە و تەنها هەستی بە کەمێک ئازار کردووە، بە ئەگەری زۆریشەوە بەشداری یاریی داهاتوو بەرامبەر ئێلچی دەکات لە خولی ئیسپانیا.

خ . ک