PM:12:39:14/11/2025
204 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارنۆڵد ستایشی ئاستی تیپەکەی کرد لە
تایمی یەکەم و بەهیواشە لە یاری داهاتوو زۆرترین هاندەر پاڵپشتییان بکات.
پاش یەکسانبوونیان لەگەڵ ئیمارات لە
پاشکۆی پاڵاوتنی مۆندیال، گاراهام ئارنۆڵدی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق رایگەیاند،
دەبوو لە تایمی یەکەم چوار گۆڵ تۆماربکەن چونکە هەلێکی زۆریان درووست کرد، راستە
یەکسانبوونیش لە بەرژەوەندی ئەوان بووە بەڵام دەبێت یاری داهاتوو بە وریایەوە یاری
بکەن چونکە تیپی بەرامبەریان لە تۆپە بەرزەکاندا مەترسیدارن.
وتیشی: هێشتا یەک یاری دیکەمان لە یاریگای
خۆمان ماوە و پێویستە زۆرترین سوود لە میوانداریکردن و پاڵپشتی هاندەران وەربگرین،
هیوادارم یاریگاکە پڕ بێت لە بینەر و ڕۆڵی یاریزانی 12یەمینمان بۆ بگێڕن بۆ ئەوەی
شتەکان بۆ ئیمارات قورستر بکەن.
باسی لەوەشکرد، ئیمارات یاریزانی کوالیتی
بەرزی هەیە و بەڵام ئەوان بەباشی ڕووبەڕووبوویان بوونەتەوە، لە تایمی یەکەمدا
ئاستێکی باشیان پێشکەش کرد و دڵخۆشە بەو شتە، بەڵام تایمی دووەم تەواو جیاواز بوو
و نەیانتوانی ریتمی ئاسایی خۆیان بپارێزین.
وتیشی: یەکەمجار بوو یاریزانەکان بەوجۆرە
رێکخراوبن ئەمەش خاڵێکی ئەرێنییە تەنها دەبێت تەرکیزیان زیاتر بێت و بەباشی کۆتایی
بە هێرشەکان بهێنن و گۆڵی زیاتر تۆماربکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیپەکەی لە یاریگای
بەسرە راهاتووە بە یاریکردن، ئەوەش لە بەرژەوەندی ئەوان دەبێت، بەهیواشە لە یاری
داهاتوویان 65 هەزار هاندەر ئامادەی یارییەکە بن.