دیشامپ: ئاستێکی بەرزمان پێشکەش کرد

AM:10:13:14/11/2025

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دیشامپ دوپاتیکردەوە دڵخۆشە بە ئاستی تیپەکەی و دوودڵی خۆشی سەبارەت بە شێواز و کەشوهەوای مۆندیال نەشاردەوە.

پاش بردنەوەیان لە ئۆکرانیا، دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا رایگەیاند، بێگومان چێژی لە ئاست بەرزبوونەوەی تیپەکەی وەرگرتووە، ئەوان ئەو ئامانجەی هەیانبوو بەدەستیان هێنا، دەزانێت شتێکی لۆژیکی و سروشتییە کە ئاستیان بەرزبووەتەوە بەڵام بێگومان بەرامبەر تیپیکی بەهێز یارییانکردووە و هەست بە شانازی دەکەن سەبارەت بە ئاستیان.

سەبارەت بە مۆندیالی 2026 وتی: بە شێوازێکی نوێ بەڕێوەدەچێت، تیپەکانی زیاترە، یارییەکی زۆرترە و تاڕادەیەک ئاڵۆزە، پێشتر زۆر بیرمان لەوە کردۆتەوە لەگەڵ ستافی تەکنیکی و دەبێت هەنگاو بە هەنگاو بەرەوپێشبچین، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی کەشوهەوای ئەمریکا.

وتیشی: دەبێت سەیری خشتەی یارییەکان بکەین، کاتی پشووی نێوان یارییەکان و هەموو ئەوانە، دەبێت بە وردی هەموو ئەوانە بخوێنینەوە، بەڵام بە هیواوە دەچینە ئەوێ.

جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، ئەوەی گرنگ بووە لەو یارییەدا بەشێک لە یاریزانەکان هەلی یاریکردنیان هەبووە، بەڵام هێشتا بەدڵی خۆی راهێنانی بە یاریزانەکان نەکردووە، بەڵام هیوادارە لە داهاتوودا دۆخەکەیان باشتر بێت.