هاندەرانێکی زۆر بینەری راهێنانانی ئەرجەنتین بوون

PM:04:54:13/11/2025

260 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژمارەیەکی زۆری هاندەران ئامادەی راهێنانەکانی ئەرجەنتین بوون لە یاریگای ئێلچێ.

رۆژۆ پێنجشەممە زیاتر لە 25 هەزار هاندەر یاریگای مارتینێز ڤالێرۆیان لە شاری ئێلچێ پڕکرد بۆ ئەوەی سەیری مەشقەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بکەن کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ.

یانەی ئێلچێ زیاتر لە 25 هەزار بلیتی دابەشکردووە و سەرجەم بلیتەکانی راهێنانەکانی فرۆشتووە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرێک لە هاندەران بەبێ بلیت مانەوە، چونکە یاریگای مارتینێز ڤالێرۆ زۆر بچووک بوو بۆ ئەوەی جێگەی ئەو ژمارە زۆرە هەندەرەی تانگۆ ببێتەوە لە شارەکەی ئیسپانیا.

لە رۆژی دووشەممە هەڵبژاردەی تانگۆ چوونەتە شاری ئەلیکانتێ بۆ راهێنانکردن، لەوکاتەشەوە بوونی پاڵەوانی جیهان بووەتە هۆی جەنجاڵی، لە هەموو شوێنێک کە شاندی هەڵبژاردەکە هەبێت پڕ دەبێت لە خەڵک.

یاریگای ئێلچێ هەموو جێگاکانی یاریگاکەی بەرووی هاندەراندا کردووەتەوە جگە لە دوو جێگەی تایبەت، ئەویش بەهۆی پرۆتۆکۆل و ڕێوشوێنی سەلامەتی ئەو دوو شوێنە بەڕووی خەڵکدا کراوە نابن.