AM:10:53:19/07/2025
1160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە ناتوانێت لەسەرەتای وەرز
بگەڕێتەوە کامپ نۆ و جامی خوان گامبەریش گوازرایەوە یاریگایەکی تر.
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە راگەیەندراوێکی
فەرمیدا بڵاویکردەوە، شارەوانی کەتەلۆنیە ئاگاداری کردوونەتەوە کە ناتوانن بەم
نزیکانە بگەڕێنەوە یاریگای کامپ نۆ بۆ یاریککردن.
یانەکە ئاماژەی بەوەداوە، ناتوانن
یارییەکەیان لە جامی خوان گامپەر لەو یاریگایە ئەنجامبدەن و ئەو یارییە
دەگوازرێتەوە بۆ یاریگای یۆهان کرۆیف چونکە هێشتا چەند رێکاریکی تەواو کردنی نۆژەن
کردنەوەی یاریگاکە ماوە و شارەوانی شارەکەش مۆڵەتیان پێنادات.
بە پێی هەواڵێکی رادیۆی کەتەلۆنیا بێت،
یانەی بەرشەلۆنە لە مانگی نۆ دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ یارییکردن لە یاریگای کامپ نۆ
کە ئەوەش رەنگە تووشێ کێشەی بکات ئەگەر پێش یەکەم یارییان لە چامپیۆنز لیگ تەواو
نەبێت.
ئەگەر تا یەکەم یاریی چامپیۆنز لیگ ئەو
یاریگایە تەواو نەبوو ئەوا پێویستە یانەی بەرشەلۆنە یاریگایەکی تر دیارییبکات تا چوار
یاریی یاریگای خۆی لە قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگ تیا ئەنجامبدات.
خ . ک