مۆندیالی یانەکان.. پاڵمێراس بردنەوەی بەسەر ئەهلی بەدەستهێنا

PM:09:56:19/06/2025

216 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە مۆندیالی یانەکان یانەی پاڵمێراس بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەر ئەهلی بەدەستهێنا.

لە یارییەکی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی یانەکان، هەروو یانەی پاڵمێراسی بەڕازیلی و ئەهلی میسری رووبەرووی یەکتر بوونەوە.

تایمی یەکەم، یارییەکی بەهێز بینرا و هەردوولا چەند جارێک نزیکبوون لە تۆماری گۆڵ، بەڵام سەرجەم هەوڵەکانیان بێ ئاکامبوون.

لە تایمی دووەم، پاڵمێراس بەهێزتر هاتەوە نێو یاریگا و لە خولەکەکانی 49 و 59 دوو گۆڵیان هێنایە بەرهەم، گۆڵی یەکەم ویسام ئەبو عەلی هێرشبەری ئەهلی لە خۆیانی تۆمارکرد و گۆڵی دووەم بۆ خۆسێ لۆپێزی یاریزانی پاڵمێراس نوسرا.

دواتر بەهۆی نالەباری کەش و هەوا یارییەکە چەند خولەکێکێک راگیرا و دەستی پێکردەوە، بەڵام گۆرانکاری لە ئەنجامی یارییەکە بەدینەکرا.

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی پاڵمێراس کۆتایی هات، یانە بەرازیلیەکە سێ خاڵی کۆکردەوە بە چوار خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەکەیدایە، ئەهلی بەبێ خاڵ یاریگای جێهێشت و بە یەک خاڵ پلەی چوارەمی گرتووە.