سەندەرلاند یاریزانێکی ریاڵ مەدریدی دەوێت

PM:11:27:19/03/2026

204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەندەرلاند ئامادەیە لە هاوینی داهاتوودا بە 15 ملیۆن یۆرۆ تیاگۆ پیتارچ لە ریاڵ مەدرید بگوازێتەوە ریزەکانی.

پاش ئەوەی لە چەند یاریی رابردووی ریاڵ مەدرید تیاگۆ پیتارچ درەوشایەوە هەربۆیە یانە گەورەکانی جیهان چاوییان لە تواناکانێتی.

دیفینسا سێنتراڵ بڵاویکردووەتەوە کە سەندەرلاندی ئینگلیزی ئامادەیە لە هاوینی داهاتوودا ئەو ناوەراستکارە بگوازێتەوە ریزەکانی.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە سەندەرلاند ئامادەیە ئۆفەرێکی 15 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئەم مەبەستە پێشکەشی ریاڵ مەدرید بکات.

لەلایەکیترەوە تاوەکوو ئێستا هەڵوێستی یانەی شاهانە سەبارەت بە داهاتووی پیتارچ ڕوننیە، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆرەوە بیر لەوە ناکانەوە دەستبەرداری ببن چونکە دەکرێت لە داهاتوودا سودی باش بە تیپەکەیان ببەخشێت.

ئەستێرە ئیسپانییەکە لە ئێستادا تەمەنی 18 ساڵە و لەگەڵ تیپی یەکەمی ریاڵ مەدرید بەشداری حەوت یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی ئاستێکی باش پێشکەش بکات.