یۆرۆپالیگ.. سێڵتافیگۆ سەرکەوتنی بەدەست هێنا

PM:10:57:19/03/2026

200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سێڵتافیگۆ بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە لیۆنی بردەوە و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی یۆرۆپالیگ.

لە یارییەکانی گەرانەوەی قۆناغی 16ی یۆرۆپالیگ سێلتافیگۆی ئیسپانی میوانداری لە لیۆنی فەرەنسی کرد.

لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 19ناوبژیوان نیاکاتێ لە لیۆن بەکارتی سوور کردە دەرەوە.

بەڵام لەم تایمە خاوەن ماڵ نەیانتوانی سوود لەکەمی یاریزانانی تیپی بەرامبەر وەربگرن و سەرئەنجام نیوەی یەکەم بەسپێتی کۆتایی هات.

لەنیوەی دووەمدا سێڵتا بەردەوامبوون لە فشارەکانیان و لەخولەکی61خافێر رویدا توانی گۆڵی یەکەم بۆ یانە ئیسپناییەکە تۆماربکات.

پاشان سێلتافیگۆ لە خولەکی دووی کاتی زیادکرا لەرێگەی فیران جوتگێلا گۆڵی دووەمیشیان تۆمارکرد.

سەرئەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لەبەرژەوەندی سێڵتافیگۆ کۆتایی هات و بەئەنجامی یاریی چون و گەرانەوە گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی و لیۆنیش ماڵئاوایی کرد.