PM:10:11:19/03/2026
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نایگلیسمان لیستی یاریزانەکانی بۆ دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکە بەرامبەر بە سویسرا و غانا بڵاوکردەوە و رۆدیگێر و کیمیچ و دەنیز ئۆنداڤبانگێشتکراون.
جولیان نایگلیسمانی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لیستی کۆتایی یاریزانەکانی بۆ دوو یاریی دۆستانەی داهاتوو بڵاوکردەوە کە وابڕیارە لە 27ی ئەم مانگە بەرامبەر بە سویسراو و لە 30ی مانگ بەرامبەر بە غانا یاریی بکەن.
لە لیستەکەدا گرنگترین گۆڵپاریزەکانی هەڵبژاردەکە برتین لە ئۆلیڤەر بۆمان و ئەلیکساندەر نۆبڵ.
بۆ هێڵی بەرگری نایگلیسمان گرنگترین ناوە دیارەکان بانگێشتی کردووە برتین لە ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر و شلۆتنبێرگ و جۆناسان تا و مارک سیاو.
هێڵی ناوەراستیش گرنگترین یاریزانەکانی بریتین لە کیمیچ و پاڤلۆڤیچ و گۆرتێزکا و ڤێرتز.
لە پێگەی هێرشبردنیش هەریەکە لە ناوە دیارەکانی وەک لیرۆ سانی و ڤۆڵتیمادە و کای هاڤرێتز و گنابری و دەنیز ئۆنداڤ بانگیشت کراون.