ئەتلەتیکۆ 110 ملیۆن یۆرۆی ئامادەکردووە لەپێناو گیۆکیرێس

PM:05:17:30/04/2025

252 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەتلەتیکۆ لەسەر داوای سیمیۆنی 110 ملیۆن یۆرۆی ئامادەکردووە لەپێناو گواستنەوەی گیۆکیرێس.

راپۆرتە رۆژنامەنوسییەکان بڵاویانکردەوە، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی لە ئێستاوە هەوڵەکانی دەستپێکردووە بەمەبەستی بەهێزکردنی پێکهاتەکەی بۆ وەرزی داهاتوو.

تۆڕی فیچاجێس ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی یانە ئیسپانییەکە هەنگاوەکانیان بەمەبەستی گواستنەوەی ڤیکتۆر گیۆکیرێسی هێرشبەری یانەی سپۆرتینگی پورتوگالی.

تۆڕەکە دوپاتیکردووەتەوە، کارگێڕی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئۆفەرێکی خەیاڵییان ئامادەکردووە کە بڕەکەی 110 ملیۆن یۆرۆیە تا پێشکەشی سپۆرتینگی بکەن بەرامبەر ئەوەی رازیبن کە ئەو هێرشبەرەیان پێبفرۆشن.

دەشڵێت، ئەو هەوڵەی یانەکەی شاری مەدرید لەسەر داوای دێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەرجەنتینی یانەکەیانە کە دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو هێڵی هێرشبردنی یانەکەی بەهێزتر بکات.

خ . ک