PM:10:21:25/04/2025
296 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە چامپیۆنز لیگی ئاسیا هیلال بە گۆڵبارانکردنی
گوانژۆی بە حەوت گۆڵی بێوەڵامگەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.
لە یارییەکی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنز
لیگی ئاسیا، یانەی هیلالی سعودی لە یاریگای خۆیدا میوانداری گوانژۆی کرد کە یەکێکە
لە یانەکانی کۆریای باشور.
تایمی یەکەم، یانە سعودیەکە دابارییە سەر
گۆڵی یانەی میوان و سێ گۆڵی لە خولەکەکانی شەش و 25 و 33 لە رێگەی ساڤیچ و
لیۆناردۆ و سالم دۆسەری تۆمارکرد، بەو ئەنجامەش کۆتایی بە نیوەی یەکەم هات.
لە تایمی دووەم، هیلال بەهێزتر دەرکەوت
بەراورد بە ئاستە بەرزەکەی تایمی یەکەم، بە شێوەیەک لە خولەکەکانی 55 و 79 و 84 و
88 چوار گۆڵی دیکەیان نوسییەوە.
گۆڵەکانیش میترۆڤیچ و ئۆلیڤێرا و سالم
دۆسەری کە دووەم گۆڵی بوو، هەروەها عەبدوللە حەمدان تۆماریان کرد، بەو شێوەیەش
کۆتایان بە کەرنەڤاڵی گۆڵەکان هێنا، لە کاتێکدا گوانژۆ تا کۆتایی یارییەکە تەنیا
دوو تۆپی هەبوو بۆ گۆڵی هیلال.
سەرەنجام یارییەکە بە حەوت گۆڵی بێوەڵام لە
سودی هیلال کۆتایی هات، بەو بردنەوەش تیپەکەی خیسۆس گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی
پاڵەوانێتییەکە، لە قۆناغی پێش کۆتاییش رووبەڕووی براوەی یاریی نێوان ئەهلی
هاونیشتیمانی و بوریرام یونایتدی تایلاندی دەبێتەوە.