مانچستەر سیتی پێدری دەوێت

PM:06:34:20/04/2025

388 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچستەر سیتی دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا پێدری لەبەرامبەر 200 ملیۆن یۆرۆ بگوازێتەوە ریزەکانی.

یانەی مانچستەر سیتی دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا شۆڕشێکی گەورە لە یانەکەیان ئەنجام بدەن و چەندین ئەستێرەی ئەوروپا بگوازنەوە ریزەکانیان.

تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە یانە ئینگلیزییەکە دەیەوێت لە مێرکاتۆی داهاتوودا پێدری لە بەرشەلۆنە بگوازێتەوە ریزەکانی.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە مان سیتی ئامادەیە 200 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی ئەو یاریزانەدا خەرج بکات.

گواستنەوەی پێدری بۆ مانچستەر سیتی ئاسان نابێت چونکە یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکانی بەرشەلۆنە و بەرپرسانی بلەوگرانا بە ئاسانی دەستبەرداری نابن.

گرێبەستی ئەستێرە ئیسپانییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە لە هاوینی ساڵی 2030 کۆتایی پێدێت و بەبێ گەرانەوە بۆ یانەکەی ناتوانێت لەگەڵ سیتی گفتوگۆ ئەنجام بدات.

پێدری لەم وەرزەدا لەگەڵ بەرشەلۆنە بەشداری 50 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی پێنج گۆڵ و حەوت ئەسیست تۆماربکات.

.

خ . ک