PM:09:21:02/04/2025
460 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مارێسکا رایگەیاند سەرجەم یاریزانەکانی لە دۆخێکی باشدان و پۆستیکۆگلۆ پێیوایە پشووی نێودەوڵەتی سوودی هەبووە بۆیان.
پێش رووبەڕووبوونەوەی نێوان چێڵسی و تۆتنهام، راهێنەری هەردوولا لێدوانی خۆیان لەسەر یارییەکە خستەڕوو.
لە سەرەتادا، ئینزۆ مارێسکای راهێنەری بلوز وتی: یارییەکی بەهێزمان لەپێشە بەڵام من بە تەواوی باوەڕم وایە کە ئێمە تیپێکی باشترین لەوەی دوو مانگ لەمەوبەر بووین.
دەشڵێت: ئێمەش وەک تۆتنهام بەدەست هەندێک لە پێکان دەمانناڵاند، بەڵام بۆ ئەو یارییە هەریەکە لە پاڵمەر و جاکسۆن و مادویکی لە دۆخێکی باشدان و ئامادەن.
باسی لەوەشکرد، بێگوومان سانچۆ لە ڕووی ژمارەوە دەتوانێت باشتر کار بکات، بەڵام ئەوە تەنها پەیوەندی بە ئەوەوە نییە، لەبەر ئەوەی چەندین یاریزانمان هەیە لەو پێگە کە رکابەری بەهێز دەکەن.
لە بەرامبەردا پۆستیکۆگلۆی راهێنەری سپێرز وتی: چێڵسی تیپێکی بە توانان و راهێنەرێکی نایابیان هەیە، پێموایە وەرزێکی ئەرێنییان هەبووە و بەراستی لە رووی هێرشبەرییەوە نایابن.
پۆستیکۆگلۆ دووپاتیشیکردەوە، گرنگی بە داهاتووی خۆی نادات لەگەڵ تۆتنهام، ئەگەر یانەکە بیەوێت گۆڕانکاری بکات کۆمەڵێک کاندیدی نایاب هەن.
دەشڵێت: پشووی نێودەوڵەتی سوودبەخش بوو، ئێمە تووشی هیچ پێکانێکی نوێ نەبووین، ژمارەیەک یاریزانی وەک ڕۆمیرۆ و ئودۆگی و تێل و ئۆدوبێرتیش دوای دوورکەوتنەوەیەکی زۆر خولەکی گرنگی یاریکردنیان بەدەستهێنا.