PM:07:35:01/04/2025
176 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆنسێساو رایگەیاند ئینتەر یانەیەکی زۆرباشە و ئینزاگیش
وتی بەرامبەر یانەیەک یاری دەکەین ئەم وەرزە کێشەی زۆری بۆ دروست کردووین.
پێش ڕووبەڕووبونەوەی ئینتەر میلان سێرجیۆ کۆنسێساو وتی
خیمینێز ماوەیەکی کەمە لەگەڵ میلانە بەڵام ئاستێکی باش پیشکەش دەکات و لە مەشقەکان
بەردەوام هاورێکانی سەرسام دەکات.
وتیشی راستە ئینتەر 20 خاڵ لە خولی ئیتاڵیا لە پێشەوەیە
بەڵام یاری زۆر ماوە و پێویستە خاڵەکان کەمتر بکەینەوە.
راهێنەرەکەی رۆسۆنێری لە درێژەی قسەکانیدا جەختی
لەوەکردەوە دڵخۆش دەبێت بەوەی بتوانن جامێک ببەنەوە و بەڵام پێویستە سەرەتا لە
ئینتەر ببەینەوە و پاشان بگەینە یاری کۆتایی.
لەهەمان کاتدا باسی لەوەکرد ئینتەر میلان یانەیەکی
زۆرباشە و خاوەن یاریزانی باش و راهێنەری نایابن
لەلایەکترەوە سیمیۆنی ئینزاگی سەبارەت بەم یارییە
ئاماژەی بەوەکرد باستۆنی بۆ یارییەکە ئامادەدەبێت و پێویستە بارودۆخی دێ فرێی
هەڵبسەنگێن بزانین دەتوانێت ئامادەبێت یاخود نا.
راهێنەرە ئیتاڵییەکە لەدرێژەی قسەکانیدا وتی دڵتەنگم بە
پێکانەکەی مەهدی تارمی و بۆ یاری دێربی ئامادەنابێت و هیوادارم بەزووی بگەرێتەوە.
ئینزاگی ئاماژەی بەوەکرد ئامانجیان ئەوەیە ڕکابەری
سەرجەم نازناوەکان بکەن و لە کۆتاییدا ئاهەنگ بۆ بردنەوەی سەرجەمیان بگێڕن.
لە کۆتاییدا سیمیۆنی ئینزاگی وتی بەرامبەر یانەیەک یاری
دەکەین لەم وەرزەدا کێشەی زۆرییان بۆ دروست کردووین و هەربۆیە ڕکابەرەکەمان زۆر
قورسە.