PM:08:43:17/03/2025
268 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لەم وەرزەدا خەونی سەڵاح بۆ بەدەستهێنانی باڵۆن دۆر لەناوچوو بە رێژەیەکی زۆریش لە کێبڕکێکە دوورکەوتەوە.
بە گوێرەی داتا و زانیارییەکانی رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی، محەممەد سەڵاحی میسری و یاریزانی لیڤەرپوول سەرەڕای ئاستە بەرزەکەی لەم وەرزەدا ئەستەمە بتوانێت باڵۆن دۆر بەدەستبهێنێت.
لیکیپ ئاماژەی بەوەکردووە، عوسمان دیمبلی یاریزانی پاریس پێشەنگییکێبڕکێکارانی گرتووە و رافینیا و یامال و مباپێ بەدوایدادێن، ئەستێرە میسریەکەش کە چەند رۆژێک لەمەوبەر پێشەنگ بوو ئێستا پلەی پێنجەمە.
سەرچاوەکان دوپاتیانکردووەتەوە، خەونی محەممەد سەڵاح بۆ بردنەوەی باڵۆن دۆری 2025 لە ماوەی یەک هەفتەدا لەناوچوو، ئەویش بەهۆی کرانەدەرەوەیان لە قۆناغی 16ـی لە چامپیۆنز لیگ بەرامبەر پاریس، دواتریش لەدەستدانی جامی کاراباو لە سودی نیوکاسڵ لە یاریی کۆتاییدا.
باسیان لەوەشکردووە، دوای ئەو رووداوە، ستافی تەکنیکی هەڵبژاردەیمیسر بە سەرۆکایەتیی حیسام حەسەن، دەیانەوێت خوانێک رێک بخەن و دڵنەوایی ئەستێرەکەیان بکەن.
بیلال کاکە