یوفا لەسەر لێدانە سزاکەی ئەلڤارێز هاتە دەنگ

PM:07:38:13/03/2025

1144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یوفا رایگەیاند رەتکردنەوەی لێدانە سزاکەی ئەلڤارێز دروستبوو هەروەها گفتوگۆی هەمووارکردنەوەی یاساکە دەکەن.

لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 16ـی چامپیۆنز لیگ ریاڵ مەدرید بە لێدانی یەکلاکەرەوە بەسەر پشتی ئەتلەتیکۆ گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی، لێدانێکی یەکلاکەرەوە لەو یارییەدا زۆرترین کاردانەوەی هەبوو.

لە لێدانە یەکلاکەرەوەکاندا، جولیان ئەلڤارێزی ئەرجەنتینی یاریزانی ئەتلەتیکۆ گۆڵی تۆمار کرد، بەڵام بە بیانووی ئەوەی دوو جار قاچی بەر تۆپ کەوتبێت گۆڵەکەی رەتکرایەوە، ئەوەش زۆرترین دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.

کاردانەوەکان بە جۆرێک زۆربوون یوفا لەسەر لێدانەکە هاتە دەنگ و رایگەیاند، بە گوێرەی یاسا بڕیاری ناوبژیوان بۆ رەتکردنەوەی لێدانە سزاکەی ئەلڤارێز دروستبوو.

دوپاتیشیکردەوە، لەگەڵ فیفا و ئیفاب گفتوگۆ دەکەن بۆ ئەوەی بگەنە بڕیارێکی دروست کە ئایا پێویستە یاساکە هەمووار بکرێتەوە ئەگەر یاریزانێک بەبێ خواستی خۆی دوو جار قاچی بەر تۆپ بکەوێت.
بیلال کاکە