PM:05:32:18/03/2025
224 جار خوێندراوەتەوە
+
-
خواردنی باکلاوا
بڕاش کە زۆرترین پڕۆتینی تێدایە بووەتە هۆکاری سەرەکی مانەوەی جەستەی رۆناڵدۆ
بەبەهێزی.
سەرەڕای
گەورەیی تەمەنی بەڵام کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەم وەرزەدا گۆڵکاری خولی سعوودیە و
لەلایەکی دیکەشەوە خەون بە بردنەوەی نازناوی مۆندیال دەبینێت لەگەڵ وڵاتەکەی.
رۆژنامەی
دەیلی مەیل راپۆرتێکی سەبارەت بە نهێنی مانەوەی جەستەی ئەو ئەستێرە پورتوگالییە بە
گەنجی بڵاو کردووەتەوە.
لە
راپۆرتەکەدا هاتووە سەرەڕای ئەوەی یاریزانەکە پابەندە بە خواردنی تەندروست، کە پشت
بە خواردەمەنییەکانی پڕ لە پڕۆتین و بێ شەکر دەبەستێت، رۆناڵدۆ ژەمێکی دڵخوازی
تایبەتی هەیە.
سەرچاوەکە
رایگەیاندووە کریستیانۆ رۆناڵدۆ زۆر حەزی بە ژەمە خۆراکی باکلاوا بڕاش دەکات و لە
منداڵییەوە هۆگری بووە.
خواردنەکە
لە ماسی و پیاز و پەتاتە و هێلکە پێکدێت و زۆر بەخێرایی ئامادە دەکرێت.
رۆناڵدۆ
مانگی رابردوو تەمەنی گەشتە 40 ساڵی و لەم وەرزەدا 33 یاریی لە سەرجەم
پاڵەوانیەتییەکاندا ئەنجامداوە و خاوەنی 28 گۆڵە.
چۆمان سدیق