میلان دەیەوێت ئەلێگری بكاتەوە بە راهێنەری یانەكە

PM:06:20:19/03/2025

100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میلان دەیەوێت ئەلێگری بكاتەوە بە راهێنەری یانەكە و بۆ ئەو مەبەستەش قسەیان لەگەڵ كردووە.

زۆرێک لە میدیاكانی ئیتاڵیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە ئەلێگری یەکێکە لە بژاردە سەرەکییەکان بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو راهێنەرایەتی میلان بکات، هەروەها بەڕێوەبەرانی یانەکە بە جددی چاودێری ئەو ڕاهێنەرە دەکەن بۆ ئەوەی دەست بە دانوستانەکان بكەن لەگەڵیدا.

لە ئێستاشدا ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەكە گفتوگۆیەکی نافەرمییان لەگەڵ ئەلێگری کردووە، هەرچەندە لە قسەكانیاندا باسیان لە پرۆژەی تەکنیکی یان وردەکاری دارایی ئۆفەرەکەی میلان نەکردووە، بەڵام هەنگاوێکی گەورە بووە بۆ گەڕانەوەی ئالێگری بۆ یانەکە.

ئەو ڕاهێنەرە بەئەزموونە ئیتاڵییە پێشتر لە ماوەی راهێنەرایەتیكردنی میلان نازناوی سکودێتۆی بەدەستهێنابوو، دواتر لە مانگی یەکی ساڵی 2014 لە کارەکەی دوورخرایەوە و ناچار بوو سان سیرۆ بەجێبهێڵێت.

ئالێگری لە مانگی ئایاری 2024ەوە بێ یانەیە و لە دوای دوورخستنەوەی لە راهێنەرایەتیكردنی یۆڤانتۆس، چاوەڕێش دەكرێت ئەگەر میلان لە ئەنجامە خراپەكانی بەردەوامبیت وەرزی داهاتوو ببێتە راهێنەری ئەو یانەیە.