PM:02:38:18/03/2025
216 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید بێزاربوون لە هەڵسووکەوتی ڤینیسیۆس سەبارەت
بە نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی ئامادەن لە هاوینی داهاتوودا گفتوگۆ لەسەر فرۆشتنی
بکەن.
ڤینیسۆس جۆنیۆر لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەبەروارد بە ماوەکانی
رابردوو ئاستی بەتەواوی دابەزیوە ئەمەش نیگەرانی بەرپرسانی ئەو یانەیە و هاندەرانی
مێرێنگی لێ کەوتووەتەوە.
لەهەمان کاتدا گرێبەستی یاریزانەکە لە هاوینی ساڵی 2027
کۆتایی پێدێت بەڵام تاوەکوو ئێستا بەشێوەیەکی باش پیشوازی لەو گرێبەستانە نەکردووە،
کە فلۆرێنتینیۆ پێرێز پێشکەشی دەکات سەبارەت بەمانەوەی بۆ کاتێکی زیاتر لە یانەکە.
رۆژنامەی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە پێرێز بەتەواوی
نیگەرانە لە هەڵوێستی ئەو ئەستێرە بەرازیلییە و ئامادەیە لە مێرکاتۆی داهاتوودا
گفتوگۆ لەسەر فرۆشتنی بکات.
سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە مێرێنگی ئامادەیە بە 300
ملیۆن یۆرۆ ڤینیسۆس بفرۆشێت ئەم بڕە پارەیەش تەنها بە سعودییەکان دابین دەکرێت.
ئەستێرە بەرازیلییەکە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 304
یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 103 گۆڵ و 71 ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی
زۆرباش پێشکەش بکات.
چۆمان سدیق