PM:08:56:19/03/2025
48 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ناگلیسمان روونیکردەوە متمانەیان
بە خۆیان هەیە و دەیانەوێت ئەنجامەکانی یارییەکانی داهاتوو لەبیر بکەن.
جولیان ناگلیسمانی
ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پێش
رووبەڕووبوونەوەی ئیتاڵیا رایگەیاند، دەیەوێت مێژوو تۆمار بکات، هەروەها دەیەوێت
ئەو راستییە لەبیر بکات کە لە رابردوودا بەرامبەر یانە گەورەکان هەیانبووە.
وتیشی: من زۆر
گرنگی بە ڕابردوو نادەم، پێم باشە هەوڵبدەم کاریگەری لەسەر ئێستا دروست بکەم، دوو یاری
هەیە بە دڵنیاییەوە دەبێت بە شێوەیەکی ئەرێنی لێیان نزیک ببینەوە.
دەشڵێت: زۆرجار
ئەوەم وتووە، کاتێک دەتەوێت پەرە بەخۆت
بدەیت بۆ ئەنجامە باشەکان دەبێت سەیری ئیسپانیای پاڵەوانی یۆرۆ و ئەرجەنتینی
پاڵەوانی مۆندیال بکەیت.
جەختیشیکردەوە، هەرچەندە
هاڤێرتز و ڤێرتز بەشداری ناکەن لەگەڵیاندا، بەڵام یاریزانی پێویستیان هەیە و دەتوانن
ئەنجامی باش بەدەستبهێنن و متمانەیان بە تواناکانیان هەیە.
بیلال کاکە