ئارتێتا خواستی گواستنەوەی هێرشبەرێک دەکات

PM:08:12:19/03/2025

100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ لەسەر خواستی ئارتێتا هەوڵی گواستنەوەی مۆیس کین دەدات و یاریزانەکە لاری نییە لە پەیوەندیکردن بە گەنەرز.

بە گوێرەی زانیارییەکانیفوت میرکاتۆ، ئارسناڵ ئارەزووی گواستنەوەی مۆیس کین، هێرشبەری فیۆرێنتینا دەکات، کە پێشتر ئەزموونی لە خولی نایابی ئینگلیزی لەگەڵ ئیڤەرتۆن هەبووە.

دوپاتیشیکردووەتەوەە، بژاردەی مۆیس کین لەسەر خواستی ئارتێتایە، چونکە لە هەندێک یاریی سەختدا بەهۆی نەبوونی هێرشبەرێکی رمەوە کێشەی زۆری هەبووە بۆ گۆڵ تۆمارکردن.

باسی لەوەشکردووە، رەنگە مۆیس بەو گرێبەستە رازیبێت ئەگەر بزانێت لە پلانەکانی راهێنەرە ئیسپانییەکە جێگای دەبێتەوە و پلانەکانی یانەکە لەگەڵ شێوازی ئەودا بگونجێت.

ئەستێرە ئیتاڵییەکە ساڵی رابردوو بە بڕی 11 ملیۆن یۆرۆ روویکردە فیۆرێنتینا، لەم وەرزەشدا بە تۆمارکردنی 15 گۆڵ ریزبەندیی دووەمی گۆڵکارانی سێریا ئەی گرتووە.
بیلال کاکە