ئەنچیلۆتی بووەتە ئامانجی یانەیەکی گەورەی پریمەر لیگ

PM:04:32:14/03/2025

3316 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانەوەی ئەنچیلۆتی لە ریاڵ مەدرید گومانی لەسەرە و چێڵسیش چاودێری بارودۆخەکە دەکات.

راپۆرتە رۆژنامەنوسییەکان بڵاویانکردەوە، کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری ریاڵ مەدرید بووەتە جێگای گرنگی پێدان لەلایەن یەکێک لە یانە گەورەکانی خولی نایابی ئینگلتەرا.

تۆڕی فیچاجێس ئاشکرایکردووە، تۆد بۆیلی سەرۆکی یانەی چێڵسی ئینگلیزی سەرسامە بە کارەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی و دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو بیکاتە راهێنەری یانەکەی و جارێکیتر بیگەڕێنێتەوە.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوەداوە، لە ئێستادا یانە لەندەنیەکە چاودێری بارودۆخی راهێنەرە ئیتاڵیەکە دەکەن و ئەگەر بڕیاریدا ئەو یانەیە جێبهێڵێت ئەوا دەستبەجێ ئۆفەرێکی گەورەی پێشکەش دەکەن.

دوپاتیکردووەتەوە کە بەرپرسانی چێڵسی مووچەیەکی گەورە پێشکەشی ئەنچیلۆتی دەکەن جگە لەوەش بڕە پارەیەکی زۆری دەخەنە بەردەم لەپێناو گواستنەوەی یاریزانی نوێ و بەهێزکردنی پێکهاتەی یانەکەیان بەهۆی ئەوەی متمانەیان بە مارێسکای راهێنەری ئێستایان نییە.

دەشڵێت، تا ئەم ساتە کەس نازانێت داهاتووی ئەنچیلۆتی لەگەڵ ریاڵ مەدرید چۆن دەبێت و مانەوەی پەیوەستە بە بەدەستهێنانی نازناو لە کۆتایی ئەم وەرزەدا، ئەگەر ئەوە روینەدا ئەوا لە کارەکەی دووردەخرێتەوە.

خ . ک